سیناتۆر گراھام ھانی ترەمپ دەدات پەنا بباتە بەر دادگا بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان
لە دیدارێكدا لەگەڵ "فۆكس نیۆز" ھانی ترەمپی دا لەسەر بەردوامبوون لە سكاڵا تۆماركردن لە دادگا و داننەنان بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و گوتی: لەسەر دەسەڵاتدارانی پێنسلڤانیا پێویستە راستی بە ئەمەریكاییەكان بڵێن.
گوتیشی: راگەیاندنی ناوی سەركەوتوو لە ھەڵبژارندا كاری میدیا و دەزگاكانی راگەیاند نییە و "ئەگەر ئەمە رووبدات ھەرگیز سەرۆك كۆمارێك نابێت".
سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ یەكشەممە، ھەڵوێستی خۆی لە بارەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دووبارەكردەوە و گوتی: "ھەڵبژاردنێكی دزراوە". گوتیشی: "ھەڵبژاردەنەكان مێژوویەكی پڕ لە كێشەیان ھەیە" لە ئەمەریكا.
K24 -