لێژنەی دارایی: حكوومەتی عێراق بەرپرسیاریەتیی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی دەكەوێتە ئەستۆ

لێژنەی دارایی: حكوومەتی عێراق بەرپرسیاریەتیی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی دەكەوێتە ئەستۆ
ئەندامێكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بەوە كرد كە یاسای قەرزكردن كاتی زیاتری بۆ گفتوگۆ دەوێ و "حكوومەتی عێراقش بەرپرسیاریەتیی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی لە ئەستۆدایە"

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/11/2020، ئەحمەد مەزهەر جبووری، پەرلەمانتاری عێراق لە بازنەی دیالە و ئەندامی لێژنەی دارایی، ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە كۆدەنگییەكی پەرلەمان هەیە بۆ كەمكردنەوەی بڕی ئەو قەرزەی حكوومەتی عێراق بە پێویستی زانیوە، لە 41 تریلیۆن دینارەوە بۆ 31 تریلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە پەرلەمان لەگەڵ یاسایەكدایە مووچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەران بگرێتە خۆی، نەك خەرجیی دیكە، بۆیە پەرلەمان یاسای قەرزكردن بەو جۆرە تێدەپەڕێنێ كە بایی مووچەی فەرمانبەران بێ.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە حكوومەتی عێراق بەرپرسیاری یاسایی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە، نەك پەرلەمان و لیژنەی دارایی.












باسنيوز

Top