راوێژكارێکی کازمی: ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و بێگه‌رد و ئازاد ئامانجی حکومەتە
عه‌بدولحسێن هینداوى، راوێژكارێکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند، "ده‌سته‌به‌ركردنى گره‌نتییه كردارییه‌كان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خاوێنى و پێگهردى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى قۆناغى داهاتوه، كه ده‌بێت هه‌مو ئه‌ركه نیشتیمانییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه بن، ئەوەش به‌رپرسیارێتى كۆمسیۆن و حكومه‌ت و دادگایه، له‌گه‌ڵ پێویستى چاودێریكردنى به‌شێوازێكى كارا له‌لایه‌ن گه‌لى عێراق و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
متمانه‌یه‌كى ته‌واویان هه‌یه به‌تواناى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ئه‌ركه سه‌ركه‌وتو بێت
ئاماژەی بەوەشکرد، متمانه‌یه‌كى ته‌واویان هه‌یه به‌تواناى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ئه‌ركه سه‌ركه‌وتو بێت، به‌یارمه‌تى شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و پشتیوانیكردنى حكومه‌ت و گه‌لى عێراق به‌گشتى.
ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى و بنیاتنانى تواناى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له دواییه‌دا به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
عه‌بدولحسێن هینداوى باسی لەوەشکردوە، ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى و بنیاتنانى تواناى ته‌كنیكى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له دواییه‌دا به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هینداوى وتیشى، "بایه‌خێكى به‌رچاو و فراوان هه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت یه‌كێتى ئه‌وروپا بهپاڵپشتیكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو له‌ڕوى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه له‌نێویشیاندا به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌گرنگى په‌له‌كردن له‌كۆتایی هێنان لهههمواركردنهوهى یاساى دادگاى فیدڕاڵى و یاساكانى دیكه په‌یوه‌ست بهههڵبژاردنهكانهوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه.
خەندان