هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە لە محەممەد حەلبووسی دەست پێدەكا
ئەمڕۆ شەممە 7/11/2020، لیستی بەرەی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرەكەیان بڕیاری داوە واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ بكەنەوە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێ 110 واژۆ كۆ بكەنەوە، كە بە پێی یاسا لەو ڕێژە كەمتر بێ ناتوانرێ پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێ.
باسنیوز