هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە لە محەممەد حەلبووسی دەست پێدەكا

هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە لە محەممەد حەلبووسی دەست پێدەكا
لیستی بەرەی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دا واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆ بكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7/11/2020، لیستی بەرەی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرەكەیان بڕیاری داوە واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ بكەنەوە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێ 110 واژۆ كۆ بكەنەوە، كە بە پێی یاسا لەو ڕێژە كەمتر بێ ناتوانرێ پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێ.








باسنیوز
Top