چەمانکێ.. سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق داوادەکات حکومەتی فیدراڵی ناوچەکە بپارێزێت
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك ئەنجامیانداوە، ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌روه‌ریی عێراق.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات "ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزێت و رێگری بكات له روودانی هه‌ر جۆره گرژییه‌ك كه كاریگه‌ریی هەبێت لەسه‌ر ره‌وشی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسان".
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی لەوە کردووەتەوە، کە حكومه‌تی عێراق رۆڵی خۆی بگێڕێت و دەڵێت "گرنگه حكومه‌ت رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و رۆڵی خۆی بگێڕێت له به‌هێزكردنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه".
هه‌روه‌ها داوایکردووە کە حکومەت كاربكات بۆ هاوئاهه‌نگیكردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان "بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره جموجووڵ و ده‌ستدرێژییه چه‌ندبارانه کە له‌نێو خاكی عێراقدا ئەنجامدەدرێن و پێشێلكارین بۆ سه‌روه‌ریی نیشتمان".
لەلایەکی دیکەوە ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا - ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له دهۆك ده‌كات. لە راگەیێندراوێکدا کە له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نه‌كه‌سه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگەیاندووە "له‌كاتێكدا گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاترە و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌كه له مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان و بەهێزکردنی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كارگێڕی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان، رۆژی 4ی تشرینی دووه‌می 2020، گرووپێك له گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شارۆچكه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون".
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌نه‌كه‌سه به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كە ده‌كات و جه‌خت له پاراستنی سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە كه قه‌واره‌یه‌كی دانپێدانراوی ده‌ستوورییه له عێراقی فیدراڵ و پێداگری ده‌كات له پاراستن و به‌ئامانجنه‌كردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نه‌كه‌سه داوا له په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات رێز له تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر به‌شێكی كوردستان بگرن و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن، رێگه نه‌ده‌ن به ده‌ستوه‌ردان له كاروباره ناوخۆییه‌كان و جەخت دەکاتەوە لە گرنگیی رێزگرتن له یاسا و سه‌روه‌رییه‌كانی هەرێمی کوردستان.
رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2020 لە ناحیەی چەمانکێی قەزای ئامێدی، بە گوتەی سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی تێپەڕبوونی "هێزێكی زێرەڤانی" بە ناوچەکە، بۆمبێکی چێندراو بە هەمەرێکدا تەقێندراوەتەوە و دواتریش گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە پێشمەرگە کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد بۆسەر هێزی پێشمەرگە و رایگەیاند، لەو هێرشەدا کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی پەکەکە، "بە تووندی ئیدانەی دەکەین" و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات.
هەروەها سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رووداوەکەی چەمانکێی بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناوبرد و رایگەیاند، هێرشەکەی 4ی تشرینی دووەمی 2020ی پەکەکە هێرشە بۆسەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
هاوکات لە راگەیێندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئاماژە بەوە کرا، هێزێکی پێشمەرگە ویستوویەتی "بچنە نێو کامپێکمان لە گارە"، بۆیە ئەوانیش دوو مینیان تەقاندووەتەوە بۆ رێگریکردن لە هێزەکەی پێشمەرگە و دەشڵێت، شەڕیان نەکردووە و چەکیان بەکارنەهێناوە.
rudaw -