وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی توێژێکی ڕاگەیاند
وهزارهتى دارایی عێراق ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه ، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، لهمڕۆ پێنجشهممهوه 5/11/2020هوه، دەست بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان دەکرێ.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی بانکەکان و بانكه ئەلیکترۆنییەکان خەرج دەکرێ.
بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاساى قەرز گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێ، کە تایبەتە به پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و گەرەنتیکردنى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان.
پێشتر عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق ڕای گەیاندبوو: "ئەگەر یاساى قەرز پەسەند بکریت، دەتوانرێت لە کۆتایى هەفتەى داهاتوودا دەست بە دابەشکردنى مووچە بکرێت".
وەزیری دارایی عێراق لەبارهى دۆخى پەسەندنەکردنى یاساکەدا هۆشدارى دا، دابەشکردنى مووچە بۆ ماوەى پێنج هەفتە دوا دەکەوێت.
باسنیوز