داعش ئەندازیارێكی رفاند و لە سێدارەی دا

داعش ئەندازیارێكی رفاند و لە سێدارەی دا
بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگای ئەنبار، ئاشكرایان كرد داعش ئەو ئەندازیارەی لەسێدارە دا، كە 25ـی مانگی رابردوو لە سنووری ئەو پارێزگایە رفاندبووی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/11/2020، سەرچاوەیەكی كارگێڕیی لە ئەنبارەوە ڕای گەیاندووە، عامر جەدعان فەهداوی، ئەو ئەندازیارە خانەنشینەی داعش پێشتر رفاندبووی، لە دەوروبەری شارۆچكەی روتبەی 300 كیلۆمەتر رۆژئاوای روومادی، لە سێدارەی داوە.

ئەو ئەندازیارە دوای خانەنشینبوونی، لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی بە كاركردن كرد، بەڵام 25ـی مانگی رابردوو گرووپێكی داعش لە دووری 50 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی روتبەی رۆژئاوای ئەنبار، رفاندیان.

داعش لە پێگە مێدیاییەكانی خۆیانەوە، بڵاویان كردەوە ئەو ئەندازیارەیان لە سێدارە داوە، لە كاتێكدا هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەو مەبەستە لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

سەرچاوەیەكیش ئاشكرای كردووە، فەهداوی لە شەڕی دژی داعشدا بەشداریی ڕیزەكانی حەشدی عەشایەری و هێزە ئەمنیییەكاندا كردووە.












باسنيوز




Top