کازمی سەردانی بەسڕە دەکات
ئەمڕۆ کازمی گەیشتوەتە پارێزگای بەسڕە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتوەتە پارێزگای بەسڕە.
کازمی تائێستا سێجار سەردانی بەسڕەی کردوە
هەرچەندە تائێستا ئامانجی سەردانەکەی کازمی نازانرێت، بەڵام ناوبراو لە ماوەی دەستبەکاربونیدا لە پۆستەکەیدا سێجار سەردانی بەسڕەی کردوە، کە دواترینیان 22ـی ئابی ئەمساڵ بو کە چەند کاتژمێرێکی کەم دوای گەڕانەوەی لەواشنتن، کازمی سەردانی پارێزگای بەسرەی کرد و دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی شارەکەدا تاوتوێکرد.
خەندان