حزبوڵڵای عێراق هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
گوته‌بێژی ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارییه‌ی عێراق، "محه‌ممه‌د محیی" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "ئێمه ئاگربه‌ستی مه‌رجدارمان په‌سند كردووه و ئه‌و ئاگربه‌سته له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هێزه بیانییه‌كانه‌وه پێشكه‌شكراوه و پێویسته به جددی له‌به‌رچاوی بگرن. چونكه هێزه‌كانی به‌ره‌نگاری یه‌ك مه‌رجیان هه‌بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه جێبه‌جێ نه‌كرێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند رووده‌دات".
روونیشیكرده‌وه، "ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاری عێراق" له به‌یاننامه‌كه‌یاندا، جهختیانكردبوویهوه، كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كشێنه‌وه، ده‌چنه قۆناغێكی نوێی به‌ره‌نگارییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان ئه‌و قۆناغه نوێیه زۆر توند و شێلگیرانه ده‌بێت و چه‌ندین جۆری نوێی چه‌كی تێدا به‌كارده‌هێنرێت".
گوته‌بێژه‌كه‌ی "حزبوڵڵای عێراق" باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هێشتا ناتوانن مه‌زنده‌ی ئه‌و توانایه بكه‌ن، كه ئێمه هه‌مانه و پێویسته وانه‌یان دابده‌ین و تێ بگه‌ن، به‌ره‌نگاری عێراقی توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئه‌وانی هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی "حزبوڵڵا" گوتی: "پێویسته حكومه‌تی عێراق دهوروپێچ نه‌دات به ده‌وری سه‌روه‌ری عێراقدا و كۆنترۆڵی زه‌مین و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وێته خانه‌ی ده‌ستتێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان".
k24 -