عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ڤیه‌ننای كرد

عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ڤیه‌ننای كرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسای كرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راشیگه‌یاند، به‌غدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی نه‌مسا ده‌كه‌ین و عێراق سووره‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر به‌ هه‌موو شێوه‌ و جۆرێكییه‌وه‌ و شانبه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وه‌ستین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

شه‌وی رابردوو، له‌ ناوه‌ڕاستی "ڤیه‌ننا"ی پایته‌ختی "نه‌مسا" هێرشكرایه‌ سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه‌ كوژرانی (5) كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، "كارل نیهامر" رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی ئیسلامی" به‌رپرسه‌ له‌و هێرشه‌.
k24 -
Top