بەها ئەعرەجی: کێشەی مووچە بۆ ئەوەیە عێراق قەبووڵی بکا ئەنبار ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ
بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، ئاشكرای كردووە، كە ئێستا پڕۆژەی دروستكردنی دەوڵەتێك لەئارادایە و كاری لەسەر دەكرێ و ئامادەسازانی لە هیچ كەسێك ناترسێن، ئەو دەوڵەتەیش ئەنبارە، تا ببێتە نەیاری عێراق.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە جوو لە مێژە چاویان لەو دەڤەرەی عێراقە.
سەرنجی خستە سەر ئەوەش، كە كێشە و قەیرانی ئێستای ئابووریی عێراق، مەبەست لێی ڕازیبوونی عێراقە بە پڕۆژە و مەبەستی دەرەكی، ئەمە لە كاتێكدایە ئەعرەجی پێی وایە "عێراق سەرچاوەی داهاتی زۆری لەبەردەستدایە و دەتوانێ مووچەی فەرمانبەران بدات".
ئەعرەجی پێشبینی ئەوە دەكا، عێراق لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، رووبەرووی پێشهاتی لەناكاو و چاوەڕێنەكراو ببێتەوە، بەو پێیەی بایدن پێشتر پڕۆژەی دابەشكردنی عێراقی هەبووە و ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربكەوێ، ئەو پڕۆژەیە سەر هەڵدەداتەوە.
باسنيوز