وەزیرێكی سەردەمی عەبادی دەڵێ سوننە بە نیازی دامەزراندنەوەی دەوڵەتێكی نوێی داعشیین

وەزیرێكی سەردەمی عەبادی دەڵێ سوننە بە نیازی دامەزراندنەوەی دەوڵەتێكی نوێی داعشیین
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پلاندانانی پێشووتری عێراق (حكوومەتی حەیدەر عەبادی) بە توندی ڕەخنەی لە هەوڵی سوننەكانی عێراق گرت بۆ دامەزراندنی هەرێمێكی تایبەت بە خۆیان و بە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێكی نوێی داعشی وەسف كرد.

سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانانی پێشووتری عێراق رایگەیاند هەر هەرێمێكی سوننی دابمەزرێ، ئەوا دەرگای دۆزەخ بە ڕووی عێراقدا دەكاتەوە و دەبێتە دەوڵەتێكی نوێی هاوشێوەی دەوڵەتی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

جومەیلی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا راشكاوانە گوتی ئەوانەی داوای دامەزراندنی هەرێمی سوننی دەكەن، بۆ پێشاندانی كاردانەوەیە لە بەرانبەر رووداوەكانی پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، دەنا دامەزراندنی هەر هەرێمێكی سوننی وەكو كردنەوەی دەرگای دۆزەخە بە ڕووی عێراقدا.

هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە دامەزراندنی هەرێمی تایفی لە عێراق هاوشێوەی دامەزراندنەوەی ئەو دەوڵەتەیە كە داعش دوای 2014 دایمەزراندبوو.

دەشڵێ ئەوانەی داوای هەرێمی سوننی دەكەن، نازانن دەست بۆ چ مەترسییەكی گەورە دەبەن.

سەلمان جومەیلی لە بەشێكی تری دیدارەكەدا دەڵێ قەینا ئەگەر چەند هەرێمێك سەر بە حكوومەتی فیدراڵی دابمەزرێن كە مافی هاووڵاتیبوون بپارێزن، بەڵام بەو مەرجەی پارێزگاكان لە عێراق دانەبڕێندرێن.











باسنيوز



Top