دەستەی دەستپاكیی عێراق بەرپرسێک بە هۆی گەندەڵییەوە دەستگیر دەکا

دەستەی دەستپاكیی عێراق بەرپرسێک بە هۆی گەندەڵییەوە دەستگیر دەکا
بەهۆی بەرتیلوەرگرتن و شاردنەوەى زیادەڕۆییکردن، دەستەى دەستپاكیی عێراق، بەرپرسێکی لە فەرمانگەی تاپۆی پارێزگاى زیقار دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، لەڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەی دەستپاكیی عێراق، ئاماژە بەوە دراوە، بە تۆمەتى بەرتیلوەرگرتن، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆ لەپارێزگاى زیقار دەستگیرکراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە بە پێى فەرمانى دادگا بووە، دواى ئەوەی نووسینگەى دەستەکەیان توانیویەتى بەڵگەى سەلمێنەری بەرتیلوەرگرتنى جێگرى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تاپۆى زیقار بخاتە بەردەست.

هەروەها ئاشكرا كراوە، ئەو بەرپرسە هەستاوە بە وەرگرتنى پارە لەبەرامبەر شاردنەوەى زیادەڕەوییکردنەسەر پارچەیەک زەوى لەناوچەى شامییە و، نووسراوێکى دەزگاى تاپۆى دەوڵەت کە بۆ شارەوانیى ناسڕیە و پۆلیسى ناوچەى پیشەسازى شارەکە ڕەوانە کراوە لەسىەر ئەو زیادەڕەوییە جێبەجێنەکردووە ".

هندرێن دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند:" لە دامودەزگاکانی عێراق گەندەڵی و بەرتیل زۆر زیادی کردووە و به هەزاران دۆسیەی گەندەڵیش لە دەستەی دەستپاكی هەیە و لە لایەن دادگاکان یەکلایی نەبوونەتەوە".











باسنيوز



Top