کوتلە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق هەوڵەکانی بۆ دوورخستنەوەی حەلبووسی چڕ دەکاتەوە

کوتلە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق هەوڵەکانی بۆ دوورخستنەوەی حەلبووسی چڕ دەکاتەوە


کوتلە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق هەوڵەکانی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکەی، چڕ دەکاتەوە.

محەمەد خالیدی، گوتەبێژی کوتلەی (بەرەی عێراقی) بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیارێکی بە کۆمەڵیان داوە بۆ ئەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە.

محەمەد خالیدی هەروەها رایەگیاندووە، گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە هەوڵەکانی لەکار لادانی محەمەد حەلبووسی.

کوتلەی بەرەی عێراقی رەشنووسێکی ئامادە کردووە و داویەتییە هەموو کوتلەکانی پەرلەمان، کە تێیدا کارە نایاساییەکانی حەلبووسی خراوەتە روو، هەروەک گوتەبێژی بەرەی عێراقی رایگەیاندووە.

بەرەی عێراقی ئێوارەی رۆژی هەینی 24-10-2020 لە کۆبوونەوەی 35 پەرلەمانتاری سەربەخۆ و بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان، جەماهیر، پرۆژەی عەرەبی، حزبی ئیسلامی و کوتلەی عێراقی پێک هات.

ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2010- 2014) کراوەتە سەرۆکی بەرە نوێیەکە.

هەموو ئەندامانی ئەو کوتلە نوێیە، کەبەناوی (بەرەی عێراقی) پێک هێنراوە، لە پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراقین.

حەلبووسی وەک نوێنەری پێکهاتەی سوننە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی وەرگرتووە.

بەپێی عورفێک، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراق پیادە دەکرێت، سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ کورد، سەرۆکایەتیی حکوومەت بۆ عەرەبی شیعە و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ عەرەبی سوننە، دیاری کراوە.






باسنیوز
Top