فڕۆكەیەكی عێراقی كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكە و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەست دا

فڕۆكەیەكی عێراقی كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكە و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەست دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک بنکەی سەربازیی شاری "بەلەد"ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، فڕۆكەیەكی سەربازیی عێراقی كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكە و یاریدەدەرەكەشی گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕای گەیاند، كە لە شارۆچكەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، فڕۆكەیەكی سەربازیی عێراقی كەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆكەوانەكە و یاریدەدەرەكەشی گیانیان لە دەست دا.

لەمبارەوە عەقید محەمەد عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین، رايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 31/10/2020، فڕۆكەیەكی سەربازی عێراقی لە كاتی راهێناندا لە سنووری قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین كەوتووتە خوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لەدەست داوە."

گوتیشی: "هەڵە و کێشەی تەکنیکی لەنێو فركەكەدا دروست بووە و دواتر سووتاوە، بۆیە كەوتووەتە خوارەوە."











باسنيوز


Top