ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق درێژ دەکرێتەوە
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ دەکاتەوە.
پهرلهمانی ئهڵمانیا ئەڵمانیا بە دەنگی 431 پەرلەمانتار لە بەرامبەر 209 دەنگی نەخێر، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، دا.
هێزهكەی ئەڵمانیا لە 500 سەرباز و راوێژکاری سەربازی پێک دێت، کە له چوارچێوهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە عێراقن.
بهپێی ئهو بڕیاره، هێزەکەی ئهڵمانیا بۆ ماوهی 15 مانگی دیكه (تا رۆژی (31-1-2022) لە عێراق دەمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی هێشتا داعش بەردەوامە لە چالاکی و کردە تیرۆریستییەکان.
باسنيوز