کازمی و لێژنەی بەرگریی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی دیالە دەکەن

کازمی و لێژنەی بەرگریی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی دیالە دەکەن


سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئەمنیی پارێزگای دیالە دەکەن.

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-10-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگای دیالە لە پەرلەمان، بەڕێوە دەچێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی دیالە بە تایبەت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کارەساتەکەی میقدادییە، دەکرێت.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 27-10-2020 لە گوندی خەیلانییە لە شاۆچکەی میقدادییە لە پارێزگای دیالە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شێخێکی عەشیرەتی بەنی کەعب و چوار ئەندامی بنەماڵەکەیان کوشت و دووی دیکەشیان بریندارکرد.







باسنیوز
Top