کازمی دەست لەکار کێشانەوەی ئەمینداری بەغدا قبوڵ دەکات و کەسێکی دیکە دیاری دەکات

کازمی دەست لەکار کێشانەوەی ئەمینداری بەغدا قبوڵ دەکات و کەسێکی دیکە دیاری دەکات


سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکار کێشانەوەی ئەمینداری بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی قبوڵ دەکات و کەسێکی دیکە رادەسپێریت.

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی ئەندازیار عەلا کازم مەعن عیماری، بە بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەمیندارێتیی بەغدا، راسپاردووە.

سپاردنی ئەمیندارێتیی بەغدا دوای دەست لەکار کێشانەوە مەنهەل حەبوبی دێت لە پۆستی ئەمینداری بەغدا، کە رایگەیاندبوو، بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە، =دەست لەکار دەکێشێتەوە.

عەلا کازم مەعن عیماری لە ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایک بووە و ئەندازیاری بیناسازییە.







باسنيوز
Top