خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ داده‌خه‌ن

 خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ داده‌خه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای به‌سره‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌یان داخستوه‌ و رێگه‌ ناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆ بكات.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای به‌سڕه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌روانی كۆلێژه‌ ئه‌ندازیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م رێگای سه‌ره‌كی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕه‌ گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و رێگاكه‌یان به‌روی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فه‌رمانبه‌ران و بارهه‌ڵگره‌كاندا داخست.

داواكاری سه‌ره‌كی ده‌رچوانی كۆلێژه‌ ئه‌ندازیاریه‌كان، دامه‌زراندنیانه‌ له‌كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكاری سه‌ره‌كی ده‌رچوانی كۆلێژه‌ ئه‌ندازیاریه‌كان، دامه‌زراندنیانه‌ له‌كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ و پێشتریش ئه‌و داواكاریه‌یان ئاراسته‌ی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌یان كردوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، تا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌یان نه‌درێته‌وه‌، كۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان ناهێنن.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی ئه‌ندازیاری داوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار له‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ناوخۆی وڵات ده‌كه‌ن و ده‌یانجاریش به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌.






خه‌ندان
Top