پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی كەركووك و نەینەوا دەدات
بڕیارە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا.
لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو 24/10/2020، پەرلەمان دەنگی لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی سەرجەم ئەو پارێزگایانەدا، كە پێشتر دەنگیان لەسەر نەدرابوو، تەنیا دەنگدان لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی كەركووك و نەینەوا بۆ 48 كاتژمێر دواخرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و پەرلەمانتارانی کەرکووك و نەینەوا کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان بەپێی خواستی پێکھاتەكان رێکبکەون. لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا دەنگدان لەسەر بازنەی كەركووك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.
K24 -