نوجەیفی دەبێتە سەرۆکی کوتلە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق

نوجەیفی دەبێتە سەرۆکی کوتلە نوێیەکەی پەرلەمانی عێراق


دوای راگەیاندنی پێکهێنانی کوتلەیەکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەبێتە سەرۆکی کوتلەکە.

کوتلە نوێیەکە ئێوارەی رۆژی هەینی 24-10-2020 لە کۆبوونەوەی 35 پەرلەمانتاری سەربەخۆ و بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان، جەماهیر، پرۆژەی عەرەبی، حزبی ئیسلامی و کوتلەی عێراقی پێک هات.

ئوسامە نووجەیفی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2010- 2014) کراوەتە سەرۆکی بەرە نوێیەکە.

هەموو ئەندامانی ئەو کوتلە نوێیە، کەبەناوی (بەرەی عێراقی) پێک هێنراوە، لە پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراقین.

بەپێی زانیارییەکان، کوتلەی بەرەی عێراقی هەوڵ دەدات سەرکردایەتیی و نوێنەرایەتیی عەرەبی سوننەمەزهەبی عێراق بکات و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان لەکارەکەی دوور بخاتەوە.








باسنیوز
Top