خۆپیشاندانەكانی بەغدا گرژی تێكەوت
بە پێی میدیاكانی عێراق و ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئەم وڵاتەدا بڵاو كراونەتەوە، گریی كەوتووەتە نێوان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشییەكان، بەم هۆیەوە لە هەردوولا چەند كەسێك بریندار بوون.
لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەی نافەرمی باس لە تەقینەوەی بۆمبێك دەكەن كە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەڵدرابێتە ڕیزی هێزە ئاسایشییەكان و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەك كارمەندی ئاسایشی بەغدا بریندار بوون.
لە هەمان كاتدا هێزە ئاسایشییەكان بۆمبی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە و بەم هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك بریندار بوون.
باسنيوز