بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا: لایەنە سیاسییەکان خۆپیشاندەرانی عێراق ئاراستە دەکەن

بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا: لایەنە سیاسییەکان خۆپیشاندەرانی عێراق ئاراستە دەکەن
به‌رپرسی لقی 5ـی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌به‌غدا رایدەگەیەنێت، کە خۆپیشاندەران بوونەتە چەند بەرەیەک و بۆ بەرژەوەندیی لایەنە سیاسییەکان کار دەکەن.

شوان محه‌مه‌د ته‌ها، بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا، رایگەیاند، تادێ خۆپیشاندانەکانی عێراق فراوانتر ده‌بن، بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌ گشتی ناسه‌قامگیرە و ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی عێراقی بووه.

هەروەک شوان محەمەد تەها رایەگیاند، خۆپیشاندان بوونەتە چەند بەرەیەک و هەر بەرەیەکیش خۆی خستووەتە بەر خزمەتی لایەنێکی سیاسی.

ئەو بەرپرسەی پارتی پێیوایە هەرچەندە مستەفا کازمی بەهۆی داواکاریی خۆپیشاندەران چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی بەدەست هێناوە، بەڵام ”بڕیاربەدەست نییە و ناتوانێ گۆڕانکاری بکات.

شوان محەمەد تەها جەختی لەوە کردەوە، کە، پاراستنی ئاسایشی دامه‌زراوه‌کان و باره‌گا حزبییه‌کان لە عێراق تەنیا به‌ گوتاره‌ و به‌کردار هێشتا مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر باره‌گاکان هه‌یه‌.












باسنیوز


Top