خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێکردەوە

خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێکردەوە


هاووڵاتییانی عێراق لە شاری بەسرە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-10-2020، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەرانی بەسرە رێپێوانێکیان لە ناوچەی جەمیلە بەرەو گۆڕەپانی حەبوبی لە ناوەڕاستی بەسرە، ساز کرد.

خۆپیشاندەران چەند دروشمێکیان بەرز کردووەتەوە و تێیدا داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا و دابینکردنی کار بۆ گەنجان، دەکەن.

جگە لەو داواکارییانە، خۆپیشاندەران داوای بە سزاگەیاندنی بکوژانی خۆپیشاندانەکان و رزگارکردنی رفێندراوەکان دەکەن.






باسنيوز
Top