لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکان، لە بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
بەپێی میدیاکانی عێراق، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت دەستیپێکردوەتەوە، رێنمایی خۆپیشاندەرانیش کراوە کە دوربکەونەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک، هاوکات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر "خۆپیشاندانهكانی تشرینی یهكهم" ساڵی رابردو
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر "خۆپیشاندانهكانی تشرینی یهكهم" ساڵی رابردو، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 کەس کوژران و زیاتر لە 25 هەزار کەسیش برینداربون، لە هەینی رابردوشەوە هێزەکانی ئەمنی خراونەتە خاڵەتی ئامادەباشییەوە و شەوی رابردوش سەرجەم رێگاکان کە دەچن بۆ مەیدانی تەحریر داخران.
داواکاری خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردو لەسەرەتا دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بو
داواکاری خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردو لەسەرەتا دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بو، بەڵام پاشان بەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران، داواکەیان گۆڕان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەوکاتی عێراق، سەرئەنجام لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران و داوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە 1-12-2019دا عادل عەبدولمەهدی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد.
دوای ئەوەی مستەفا کازمی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرت ژمارەیەک بڕیاری لەبەرژەوەندی خۆپیشاندەران و شەهیدانی خۆپیشاندانەکان دەرکرد، لەوانە، كۆی گشتی ئهو كهسانهی لهخۆپیشاندانهكانی تشرینی یهكهمی ساڵی رابردو لهئهنجامی گرژیی و ئاڵۆزیهكان كوژراون گهیشتوهته 600 كهس، لیژنهیهكی تایبهتمهندیش پێكهێندراوه بۆئهوهی رێكاره یاساییهكانی بهشههید ههژماركردنی قوربانیهكان جێبهجێبكات.
خەندان