فراکسیۆنی یەکگرتوو: حکوومەتی عێراق چاكسازیی راستەقینەی نەکردووە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: حکوومەتی عێراق چاكسازیی راستەقینەی نەکردووە
سه‌رۆكی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ پەرلەمانی عێراق باس له‌ قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات و رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی عێراق چاکسازیی راستەقینەی نەکردووە.

د.موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بۆ تێپه‌ربوونی قه‌یرانی دارایی عێراق، ”ده‌بێت رێككه‌وتن له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بكرێت“.

موسەننا ئەمین هەروەها رایگەیاند، په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت حكوومه‌ت چاكسازی بكات، وڵات به‌قه‌رز به‌رێوه‌ ناچێت و كاریگه‌ری نەرێنی دەبێ له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق و نه‌وه‌ی ئایندە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەگەر حکوومەتی عێراق قەرزەکەی بۆ بەهێزکردنی ئابووری و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بێ، ئەوا کێشە نییە، بەڵام ئەو قەرزەی حکوومەت دەیەوێ وەری بگرێ، بۆ دابەشکردنی مووچەیە و ”قەرزێکی مەترسیدارە“.

موسەننا ئەمین جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی عێراق چاکسازیی راستەقینەی نەکردووە و ئەوەی کراوە سنووردار و کەم بەرهەمە، بۆیە ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان کردووە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، بۆ روونکردنەوە، بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.











باسنيوز


Top