مەیادە نەجاڕ: ئابووریی عێراق داڕماوە
بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای قەرز وەرگرتن بدات و پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت، ئابووریی عێراق داڕماوە.
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق،بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دەنگدان لەسەر یاسای قەرز وەرگرتن بە هەرەسهێنانی حکوومەتی عێراق، ناودەبات.
مەیادە نەجاڕ هەروەها رایگەیاند، حکوومەت باسی لەوە کردووە، کە ئەگەر قەرز وەرنەگرێت، ئەوا ناتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، بەڵام پەرلەمان هەوڵ دەدات لە وەرگرتن و خەرجکردنی قەرزەکە، ئاگادار بێت.
ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020 پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەی کاریش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی (قەرز وەرگرتن).