دەستەی دەستپاكییی عێراق داوای راگرتنی مووچەی دوو وەزیر و چەند پەرلەمانتارێك دەكا
ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردەوە، كە دەستەی دەستپاكیی عێراق، داوای كردووە مووچەی ئەو پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسە باڵایانە ڕابگیرێ، كە سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە، هەرچەندە تا ئێستا 94%ـی پەرلەمانتاران و بەشێكی زۆری وەزیرەكان و بەرپرسان ئاشكرایان كردووە، بەڵام بەشێكی دیكەی بەرپرسان و دوو وەزیری حكوومەتی عێراق سامانەكەیان ئاشكرا نەكردووە.
دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كردووە، سێ سەرۆكایەتییەكە و زۆربە وەزیر و پەرلەمانتارەكان سەروەتەكانیان ئاشكرا كردووە، جگە لە وەزیری دارایی و پەیوەندییەكان.
دەستەكە ئاشكرای كردووە، لە باری بەردەوامبوون لەسەر ئەو هەڵوێستەیان، داوای گرتنەبەری ڕێكاری توندتر دەكەن.
باسنیوز