پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسایەک لەبارەی ژنە کوردە ئێزدییەکان دەخاتە بەرنامەی کار
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان یەکێکە لە خاڵەکانی بەرنازمەی کار.
بڕیارە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 12ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی خۆی، ساز بکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمانی عێراق تاوتوێی 10 پرۆژە و پێشنیازەیاسا و راپۆرت دەکات، کە بریتین لە؛
1- تەواوکردنی بابەتی بازنەکان لە یاسای هەڵبژاردن
2- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی
3- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتنی کاری دەریایی
4- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی ناسنامە و بەڵگەکانی دەریاوانان
5- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی سندووقی پاڵپشتیی بەشە ناوخۆییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا
6- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی عێراقی بۆ ئیعتیماد
7- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی (خطوط تحمیل)
8-خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی گەڕان و رزگارکردنی دەریایی
9- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کۆلێژی هێزی ئاسمانی
10- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان
باسنيوز