حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت كه‌مپه‌كان دابخات
ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتی: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی پاڵپشت و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه زۆربەی كه‌مپه‌كان لێره‌ن له هه‌رێمی كوردستانن و بارگرانییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره. بۆیه زیاتر هاوكارده‌بین بۆ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما. له رووی ماددیشه‌وه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك هاوكار ده‌بین.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان گوتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەرجەم ئاوارە و پەنابەران، لە چەند رۆژی داھاتوو لەسەر داواکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگارەکانی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و پێویستیەکانی ھاوکاریەکانیان بۆ پەنابەران دەخەنەڕوو، بەڵام سیاسەتی حکومەتی ھەرێم تەواو پێچەوانەی ئەو ھەوڵەیە، کە کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بەزۆر بگەڕێندرێنەوە.
ئێستا ھەرێمی کوردستان سەروی 996 ھەزار ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە، لەو ژمارەیە 737 ھەزار ئاوارەی ناوخۆن و 239 ھەزار پەنابەری رۆژئاوا، جگە لە ھەزاران پەنابەری ئێرانی و تورکی و فەڵەستینی، ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر ئەم ژمارەیە نیوە لەوەی ئێستا زیاتر بوو، بە شێوەیەک لە ساڵی 2015 ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان، نزیکەی ملیۆنێک و 800 ھەزار بوو
K24 -