پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان دەکات

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان دەکات
پەرلەمانی عێراق تاوتوێکردنی 10 بابت دەخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و یەکێک لەو بابەتانەش، خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان.

بڕیارە رۆژی شەممە 24-10-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 12ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی خۆی، ساز بکات.

لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمانی عێراق تاوتوێی 10 پرۆژە و پێشنیازەیاسا و راپۆرت دەکات، کە بریتین لە؛

یەکەم- تەواوکردنی بابەتی بازنەکان لە یاسای هەڵبژاردن

دووەم- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی

سێیەم- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتنی کاری دەریایی

چوارەم- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی ناسنامە و بەڵگەکانی دەریاوانان

پێنجەم- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی سندووقی پاڵپشتیی بەشە ناوخۆییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا

شەشەم- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی عێراقی بۆ ئیعتیماد

حەوتەم- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی (خطوط تحمیل)

هەشتەم-خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی گەڕان و رزگارکردنی دەریایی

نۆیەم- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کۆلێژی هێزی ئاسمانی

دەیەم- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ژنە کوردە ئێزدییە رزگارکراوەکان











باسنيوز



Top