ناوخۆی عێراقی تۆمەتی ئەو دایکەی دوو منداڵەکەی فڕێدایە ناو دیجلە ئاشکرا دەکات

ناوخۆی عێراقی تۆمەتی ئەو دایکەی دوو منداڵەکەی فڕێدایە ناو دیجلە ئاشکرا دەکات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو تۆمەتە ئاشکرا دەکات، کە بەهۆیەوە ئەو دایکەی دوو منداڵەکەی فڕێدایە ناو رووباری دیجلە، ئاشکرا دەکات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، ژنێکی خەڵکی بەغدای پایتەختی عێراق دوو منداڵی خۆی لەسەر پردی ئەئیممە لە بەغدا، فڕیدایە ناو رووباری دیجلە و هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020، خالید مەحنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو دایکە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، دادگایی دەکرێ و سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.

خالید مەحنا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە منداڵکوشتن لە عێراق پەرەی سەندووە و پێویستە لێکؤلینەوە لەبارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو تاوانانە بکرێ.

بەپێی یاسای سزادانی عێراق، ئەو کەسەی تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی دەدرێتە پاڵ، بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادان دادگایی دەکرێت و سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدان.














باسنيوز


Top