پەرلەمانی عێراق بەدواداچون بۆ گرفتی ئاوارەکانی زاخۆ دەکات
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە نوسینگەی زاخۆی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆبوەتەوە و باسیان لە چۆنیەتی هاوکاریکردنی قوتابخانەکانی ناو کەمپەکان و کەمکردنەوەی کێشەکانیان کردوە.
ئەوەش هاتوە، شاندەکەی پەرلەمانی عێراق جەختیانکردوەتەوە کە پێویستە هەولێر و بەغدا لەپرسی ئاوارەکاندا هاوکار و هەماهەنگی تەواو بکەن، ئەوەش بەئامانجی دابینکردنی پێداویستیی کەمپەکان و بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن.
خەندان