سەرۆک وەزیرانی میسر سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆک وەزیرانی میسر سەردانی بەغدا دەکات


سەرۆک وەزیرانی میسر بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020، رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراق لە زاری سەرچاوەکانییەوە، بڵاوی کردووەتەوە، کە بڕیارە شاندە میسرییەکە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات.

مستەفا مەدبولیی سەرۆک وەزیرانی میسر سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، گفتوگۆ لەبارەی رێکەوتنەکانی پێشووی بەغدا - قاهیرە دەکات.

هەروەک رۆژنامە عێراقییەکە بڵاوی کردووەتەوە، شاندە میسرییەکە رێککەوتنی نوێ لەبارەی وزە، کازەبا، نیشتەجێکردن، گەشەپێدان، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، ئاو، کشتوکاڵ و ئالوگۆڕی پسپۆڕییەکان، واژۆ دەکات.




باسنيوز
Top