كچێك لە هەوڵی دەستدرێژیی سێكسیی خاوەن دوكانێكی پۆشاكفرۆشی رزگار كرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/10/2020، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، كە لە دوكانێكی پۆشاكفرۆشتندا، ئافرەتێك دوای بۆ دانراوە و دواتر هەوڵی گێچەڵپێكردن و دەستدرێژیی سێكسیی لەلایەن خاوەن شوێنەكەوە دراوە، بەڵام لە لایەن تیمەكانی پۆلیسەوە رزگار كراوە.
وەزارتی ناوخۆ، لە بەیاننامەكەدا، ئەوەی ئاشكرا كردووە، پۆلیسی كۆمەڵگە، كە سەر بە فەرمانگەی پێوەندییەكان و وەزارەتی ناوبراوە، توانیویانە لە یەكێك لە ناوچەكانی بەغدا، كچێكی هەرزەكار لە هەوڵی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێكسی لە لایەن خاوەن شوێنەكەوە، رزگار بكەن، بە جۆرێك لە ڕێی هێڵی گەرمەوە لە لایەن دایكی كچەكەوە پەیوەندییان پێوە كراوە، دایكی روونی كردووەتەوە، لە كامێرای شاراوەی ژووری جلگۆڕیندا وێنەی كچەكەی گیراوە و هەڕەشەی دەستدرێژیی سێكسی و بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێ كراوە.
دوای دەستكردن بە لێكۆڵینەوە، خاوەنی شوێنەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و پەشیمانیی خۆی دەربڕیوە و ڕێوشوێنی پێویستی بەرامبەر گیراوەتە بەر.
باسنيوز