مافی مرۆڤ: بە زۆر گەڕاندنەوەی مەسیحییەکانی مووسڵ دووبارە ئاوارەکردنەوەیانە
عەمار پۆڵس، بەرپرسی کەیسی کەمینەکان لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ماڵ و خانووی مەسیحییەکانی مووسڵ بەهۆی شەڕەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە وێران بووە.
عەمار پۆڵس هەروەها رایگەیاندووە، نابێ مەسیحییەکانی مووسڵ لە کەمپی مەریەمی عەزڕا لە بەغدا بە زۆر بگەڕێندرێنەوە مووسڵ، چونکە ئەوکارە دووبارە ئاوارەکردنەوەیانە و ”ئێمە لێی بێدەنگ نابین“.
باسنيوز