بانکێک پێشینەی 10 ملیۆن دینار بۆ هاوسەری دووەم دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2020، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە (سولفە) بەو کەسانە دەدات، کە دەیانەوێ هاوسەری دووەم بۆ خۆیان دیاری بکەن.
پێشینەکە تەنیا فەرمانبەران دەگرێتەوە، بەو مەرجەی نەخۆی نە هاوسەری یەکەمی، هیچ پێشینەیەکی هاوسەرگیرییان وەرنەگرتبێت.
بانکی رەشید، بانکێکی حکوومیی بازرگانیی عێراقییە و لە ساڵی 1988 دامەزراوە. لقی لە کەرکووک و هەموو شارەکانی عێراقی فیدراڵ (بەبێ هەرێمی کوردستان)، هەیە.
باسنيوز