کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا کۆ دەبێتەوە

کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا کۆ دەبێتەوە


سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا کۆ دەبێتەوە.

شەوی سێشەممە 20-10-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2020، مستەفا کازمی لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ ببێتەوە.

شەوی یەکشەممە 18-10-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، بە سەردانێکی فەرمی و لە چوارچێوەی گەشتێک بۆ وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.



باسنيوز
Top