له رێبه‌ری وه‌رگرتنی ناوه‌ندیی قوتابیانی عێراق ناوی زانكۆكانی كوردستان تۆمار كرا
تۆماركردن و ناوهێنانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌و هه‌وڵه چڕه هات، كه ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەنجوومەنی نوێنەران خستیانه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له رێبه‌ری وه‌رگرتنی ناوه‌ندیی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ناوی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش بهێنرێت.
پێشتر به هه‌وڵی ئه‌و ئه‌ندامانه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی ئیتیحادی، دانی نا به هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی (سۆران، پۆلیتەکنیکی ھەولێر، کوردستان، زاخۆ، ھەڵەبجە و راپەڕین).
له رێبه‌ری قوتابیان بۆ وه‌رگرتنی ناوه‌ندی ئه‌مساڵدا بە فەرمی ناوی ئەو زانکۆیانە خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، محه‌ممه‌د شاكر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كراوه، به هه‌وڵ و به‌دواداچوونی نوێنه‌رانی كوردی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه.
گوتیشی: ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، كه دێنه به‌رده‌م قوتابیانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی، كاتێك بیانه‌وێت له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن.
k24 -