تەندروستیی عێراق: پێکوتەی دژەکۆرۆنامان بۆ %20ـی دانیشتووان کڕییە

تەندروستیی عێراق: پێکوتەی دژەکۆرۆنامان بۆ %20ـی دانیشتووان کڕییە


وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی وڵاتەکەی پێکوتەی دژەکۆرۆنای بۆ %20ـی دانیشتووانی وڵات، کڕییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2020، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، عێراق هێشتا لە شەپۆڵی یەکەمی پەتای کۆرۆنا دایە.

حەسەن تەممیمی هەروەها رایگەیاندووە، کە لێژنەیەکی باڵا لە وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا تاوتوێی چۆنێتیی دەست پێکردنی خوێندنی 2020 - 2021 دەکەن و بەم زووانە بڕیارێک دەدەن.

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عێراق لە وڵاتە یەکەمەکانە لە کڕینی پێکوتەی دژە کۆرۆنا بۆ %20ـی دانیشتووان و هەر کاتێک رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێکوتەکانی پەسەند کرد، ئەوا عێراق وەری دەگرێت.

تا ئێستا 430 هەزار و 678 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 10 هەزار و 217 کەس گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز
Top