سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی داعش لە نەینەوا

سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی داعش لە نەینەوا


سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ دەست بەسەرداگرتنەوەی ناوچەیەکی ژێر هەژموونی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا، ساز دەکات.

ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2020 بە تۆپبارانکردنێکی خەست لە ناوچەی جەزیرەی کەنعوس لە باشووری شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا، دەستی پێکردووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تۆپبارانەکە ئامادەکاریی بووە بۆ چوونە ناوەوەی سوپا و هێزە عێراقییەکان بۆ ناو جەزیرەی کەنعوس، کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی هەژموونی داعش تێیدا، نەیانتوانیوە بچنە ناویەوە.

جگە لە هێزی زەمینی، هێزە ئاسمانییەکانی عێراقیش بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەست بەسەرداگرتنەوەی جەزیرەی کەنعوس، دەکەن.








باسنيوز
Top