کازمی گەیشتە پاریس

کازمی گەیشتە پاریس

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

دوای نیوەڕۆی یەکشەممە 2020/10/18، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەخی بەرەو پاریسی پایتەخی فەرەنسا بەجێهێشت؛ ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتێکدا کە بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەگرێتەوە.

لەو گەشتەدا شاندێکی باڵای حکومی یاوەری سەرۆکوەزیرانن کە لە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان پێکهاتوون.

کازمی لەو گەشتەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە سازدەکات.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوانەدا وێڕای باسکردنی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکەن، لەوانە: بوارەکانی ئابووری، ئاسایش و تەندروستی.
rudaw -
Top