باڵیۆزخانەی ئەمەریكا سەركۆنەی تاوانی فه‌رحاتییه‌ی كرد

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا سەركۆنەی تاوانی فه‌رحاتییه‌ی كرد
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەركۆنەی تاوانی كوشتنە قیزەونەكانی كرد لە پارێزگای سەلاحەدین و داوای لە حكومەتی عێراق كرد تاوانباران بداتە دادگا.

لە راگەیاندراوی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ماتیۆ تولەر ھاتووە: "ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا سەركۆنەی ئەو تاوانەی كوشتنە قیزەوەنەكان دەكات، كە دوێنێ روویدا و لە ئەنجامدا خەڵكی سیڤیلی عێراقی بوونە قوربانی لە گوندی فەرحاتیە لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، نزاكانمان بۆ خێزانەكانیان".

ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "پێویستە دەستەڵاتدارانی عێراقی پەلە بكەن لەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن و ئومێد دەكەین سەردانی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ فەرحاتیە، ھەنگاوێك بێت بۆ ئەوەی تەواوی كۆمەڵە چەكدارەكانی بە شێوەیەكی یەكجارەكی بخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، ئەمەش تاكە رێگایە بۆ راگرتنی رژانی خوێنی زیاتر".

پاش رووداوەكەی ئەمڕۆ، ھێزە ئەمنییەكان گەیشتنە فەرحاتیە لە سەلاحەدین دوای ئەوەی پارێزگاكە ئەو تاوانەی بەخۆیەوە بینی و بووە ھۆكاری كوشتنی ژمارەیەك لە ھاووڵاتییان.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین رایگەیاند، كاری پشكنین و گرتن لە گوندەكانی رۆژئاوای پارێزگاكە ئەنجامدەرێن بۆ سەپاندنی ئاسایش و گەڕانیش بەدوای سۆراغی چوار لە رفێندراوانی خەڵكی فەرحاتییە بەردەوامە.
k24 -
Top