ڕەوتی سەدر ڕەتی دەكاتەوە چیتر پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بكات

ڕەوتی سەدر ڕەتی دەكاتەوە چیتر پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی بكات
ئەمڕۆ یەكشەممە سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر بە توندی ڕەخنەی لە شێواندنی ئاراستەی خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لە عێراق كرد و رایگەیاند چیتر خۆپیشاندان گرنگیی جارانی نەماوە.

حاكم زاملی سەركردە لە ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، لە لێدوانێكیدا رەتی كردەوە ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت گرنگییەكی ئەوتۆی هەبێت، بەڵكو رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكان پشتیوانیی جەماوەرییان لەدەست داوە.

زاملی ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی تێوەگلانی كەسانێكی دیاریكراوەوە، ئاراستەی خۆپیشاندانەكان شێوێندراوە، بۆیە ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، گرنگ نابێت و خەڵكێكی وا بەشداری تێدا ناكەن.

سەركردەكەی ڕەوتی سەدر گوتیشی چیتر خۆپیشاندان لە عێراقدا وەكو خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019 گرنگی نابێت، چونكە ئێستا لایەنە سیاسییەكان ئاراستەی خۆپیشاندانیان كۆنترۆڵ كردووە و بە ئارەزووی خۆیان دەیجوڵێنن.












باسنيوز



Top