ئەنبار.. بڕێک ماددەی تەقینەوەی بەهێز دۆزرایەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ماددەکان لە C4 و لوولەی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە و گوللەهاوەن پێکهاتبوون و ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020 لە چەند ناوچەیەکی باشووری رێگای نێودەوڵەتیی خێرا لە نزیک شارۆچکەی روتبە لە ئەنبار، لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە دۆزراونەتەوە.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو ماددانە دەتوانرا لە تەقینەوەی زۆر بەهێز بەکار بهێندرێن و لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە چەند حەشارگەیەک، شاردرابوونەوە.
باسنيوز