موقتەدا سەدر: عێراق لەژێر کۆنترۆڵی منداڵاندایە

موقتەدا سەدر: عێراق لەژێر کۆنترۆڵی منداڵاندایە
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ئیدانه‌ دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتییەکە،‌ سووتاندنی باره‌گا و شوێنه‌ گشتییه‌كان ناچێته‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، به‌ڵكو ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە،‌ بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان، که‌ خاوەن رەمزیه‌ت و پێگەی مێژووییه‌، قابیلی قبوڵ نییە.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا داوا له‌ حكومه‌تی عێراق دەکات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ست پێ بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن، له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له ‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.
rudaw -
Top