سیاسەتمەدارێکی عێراقی: ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر و بەغدا بەراورد ناکرێن
حەسەن عەلەوی، سیاسەتمەداری دێرینی عێراق لە لێدوانێکدا، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر و سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا، دەکات و رایدەگەیەنێت، ”بەهیوام هۆکاری ئەوەی سووتاندنی بارەگاکەی پارتی لە بەغدا لەلایەن گەنجە هەژار و بێکارەکان بزانم“.
بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر بارهگای لقی پێنجی پارتی له بهغدا و سووتاندیان.
حەسەن عەلەوی داوا لەو گەنجانە دەکات، کە بارەگای پارتییان سووتاندووە، بەراوردی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان لە شاری هەولێر و شاری بەغدا بکەن و تێبگەن، کە پارتی لە هەولێر چی بۆ خەڵکی کوردستان کردووە و حزبە عەرەبی و ئیسلامییە عێراقییەکانیش چییان بۆ خەڵکی بەغدا کردووە.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە بەو گەنجانە دەڵێت، دوای بەراوردکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە سایەی پارتی و حزبە عەرەبییە عێراقییەکان بۆ هەولێر و سلێمانی، بیر بکەنەوە، کە ”پارتی شایانی ئەوەیە بارەگای بسووتێندرێ یان چەپکە گوڵی پێشکەش بکرێ؟“.
حەسەن عەلەوی داوای لە هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش کردووە، کە سەرکۆنەی ئەو ”دەستدرێژییە“ بکەن و ”پێویستیشە میدیای عەرەبی بۆ شەقامی عێراقی، ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە کوردستان و عێراق بەراورد بکات“.
باسنیوز