فراکسیۆنی پارتی: لە پەرلەمانی عێراقەوە پەیامی سووتاندنی بارەگای پارتی درا
بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر بارهگای لقی پێنجی پارتی له بهغدا و سووتاندیان.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا بەھۆی ھاندانی ژمارەیەک پەرلەمانتار و میدیا و چەند بەرپرسێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بووە.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا هێرشێکی شۆڤینییە و داوای سزادانی هاندەرانی هێرشەکە، دەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی کرد، کە پێشتر لە ناو پەرلەمانی عێراق چەند پەرلەمانتارێک پەیامی سووتاندنی بارەگای پارتییان لە بەغدا دا و بەپێویستی زانی حکوومەتی عێراق سزایان بدات.
باسنيوز