لایەنگرانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی لە بەغدا دەسووتێنن
لایەنگرانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەو شارە، دەسووتێنن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا و سووتاندیان.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شەعبی وێڕای سووتاندنی باره‌گاكه و هه‌ڵكردنی ئاڵای میلیشیاكان له سه‌ر باره‌گاكه، ئاڵای كوردستانیشیان سووتاند.
بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی و پۆلیسی عێراق له شوێنه‌كه بوون، به‌ڵام هیچ رێگرییه‌كیان له‌لایه‌نگرانی میلیشیاکان بۆ سووتاندنی بارەگاکەی پارتی، نه‌كردووە.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای باڵوێزخانەکان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق دروستكردووه، پێشتریش لایه‌نگرانی حه‌شدی شەعبی چەندین جار هەڵیانکوتاوەتە سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
ئەو ناسەقامگیری و هەڕەشە بەردەوامانەی میلیشیاکان لەسەر گیانی هاووڵاتییان و نێردە و لایەنەکان، وایكردووه به‌غدا به ناجێگیرترین و ناسه‌قامگیرترین پایته‌خت له جیهان دابنرێت.
پێشتریش لە شەوی دووشەممە 31-8-2020، ژمارەیەک کەسی سەر بە حەشدی شەعبی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (دیجلە)یان لە ناوچەی جادرییەی بەغدا سووتاند و هێزە ئەمنییەکانیش جگە لە سەیرکردنی ساتی سووتاندنی کەناڵەکە، هیچ کاردانەوەیەکیان نەنواند، تەنانەت کارمەندە ئەمنییەکان بە سووتاندنی کەناڵەکە دڵخۆش بوون.
باس‌نیوز